(ڕێکار هیوا احمد) خوێندکاری قۆناغی سێیەم لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی هەڵەیەکی ورد لە پەرتوکێکی مەنهەجی کۆلێژی پزیشکی دەدۆزێتەوە، دواتر لەڕێگەی ئیمەیلەوە دانەری مەنهجەکە کە "دکتۆر John E. Hall" پڕۆفیسۆرێکی بواری کارئەندامزانیە و چەندین ساڵە لەو بوارە کار دەکات لەئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە.
پرۆفیسۆرەکەش دوای بەدواداچوون لە هەڵەکە دەست خۆشی لە (ڕێکار هیوا احمد) دەکات و دڵنیایی بۆ دروست دەبێت کە هەڵەی کردووە.
شایانی باسە کتێبەکە دەیان ساڵە لەزانکۆکانی دونیا و بە عێراقیشەوە وەک مەنهەجێکی متمانە پێکراوو دەخوێنرێت، پەرتوکە مەنهەجیەکە بەناوی (Guyton & Hall Textbook of Medical Physiology)