له سلێمانی بە چەک و چەقۆ پەلاماری ڕۆژنامەنوسی دەزگای بوار وریا عبدالخالق دهدرێت.
دوای ئەوەی وریا عەبدولخالق ڕۆژنامەنوسی دیاری دەزگای میدیایی بوار لە سایتی بوار هەواڵێکی لەسەر ڕێگری ئەفسەرێکی یەکێتی نیشتیمانی بڵاوکردەوە کە بووەتە هۆی ڕێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری، چەند پاسەوانێکی ئەو ئەفسەرەی یەکێتی بەشێوەیەکی دڕندانە پەلەماری ڕۆژنامەنوس وریا عەبدولخالق دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن.