هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دەم پارتی: بەشداری ناکەین لە کارەکانی ئەم هەفتەیەی پەرلەماندا

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، گوڵستان کڵچ کۆچیغیت ئیدانەی دوورخستنەوەی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی ماردین و باتمان و خەلفەتی کرد لە کارەکانیان و، ئاماژەی بەوە کرد کە سبەی لە ماردین کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئەنجام دەدەن و بەشداری ناکەن لە کارەکانی ئەم هەفتەیەی پەرلەماندا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە لە بینای پەرلەمانی تورکیا سازی کرد، کۆچیغیت باسی لەوە کرد ئەمڕۆ تورکیا "چاوی بە بێ یاساییەکی نوێدا هەڵهێنا"، ئەوەیشی وەبیرهێنایەوە کە لە چواری تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا هەریەک لە فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتییدا دەستگیرکران و، دوورخستنەوەی هەریەک لە سەرۆکی شارەوانییەکانی ماردین و باتمان و خەلفەتی سەربە دەم پارتی لەمڕۆدا ڕێکەوت نییە.

ڕاشیگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ باس لەوە دەکات کە سەرۆکی شارەوانییەکان بەهۆی ئەو سزایانانەی بەسەریاندا سەپێندراوە و ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەریان هەیە لابراون و قەیووم بۆ شارەوانییەکان دانراوە. لە ئەنجامی ئەم هەموو بڕیارانەی دادگا کە بە دادگای ڕێنمایی کراو بەرەوپێشدەچن هاتوون و ئەم نایاساییە ئەنجام دەدەن".

کۆچیغیت باسی لەوە کرد کە هەتا ئەمڕۆ لە ١٤٩ شارەوانیدا ڕاسپاردن ئەنجام دراوە و، ئەمە جاری سێهەمە ئەم بڕیارە بۆ گەورەشارەوانی ماردین دەدرێت و، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەم ڕژێمی قەیوومە باری نائاسایی پەیڕەو دەکات، بەڵام ناوی لێنەناوە".

گوتیشی: "سبەی لە ماردین کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئەنجام دەدەین. ئەم هەفتەیە بەشداری ناکەین لە کارەکانی ئەنجوومەنی گشتیی، کۆمیسیۆنی پلان و بوودجەی پەرلەمان و کارەکانی دیکەی کۆمیسیۆندا".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار