پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 4/11/2024 بەرێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن لە شاری هەولێر سەردانی بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمانی كرد ..
لە دیدارەكەدا بارودۆخی موسڵمانان لە جیهان و رەوشی غەززە و ناوچەكە بە گشتی گفتوگۆی لە بارەیەوە كرا ..
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر شێخ عەلی پیرۆزبایی سەركەوتنی یەكگرتووی كرد لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا .، و هیوای ئایندەیەكی گەشتر و سەقامگیری كرد بۆ گەل و وڵاتمان.