پشتیوان ابراهیم شارەزای کەشناسی ڕایدهگهیهنێت،" بەهۆی چڕ بونەوەی هەور باران بارین بەردەوامی دەبێت ".
پشتیوان ابراهیم شارەزای کەشناسی بە سپێدەی راگهیاند،" ئەمڕۆ دووشەممە 4/11/2024 لە دوای نیوەڕۆ بەدواوە بەهۆی چڕ بونەوەی هەور باران بارین بەردەوامی دەبێت لە سنورەکانی پارێزگای سلێمانی، پاڕێزگای هەڵەبجە، ئیدارەێ گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەرین، پاڕێزگای هەولێر و پاڕێزگای دهۆک ئەگەری باران بارین هەیە ڕێژەکە بەپێی ناوچەکان جیاواز وە هەروەها لەگەڵ هەورە گرمە و هەورەتریشقە هەندێ کات تاوە بارانی بەخۆڕی لەگەڵ دەبێت."
وتیشی،" لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروست بونی تەم و مژ هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".