هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

واده‌ی وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجیان درێژ كرایه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،" وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تاوه‌كوو رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواری 12/11/2024 درێژ كرایه‌وه‌ له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت."

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت،" ئه‌مساڵ ناویان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچووه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تاوه‌كوو رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ به‌رواری 12/11/2024 درێژ كرایه‌وه‌ له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له‌ جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌ پێی رێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه‌."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،" له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچووه‌ له‌ زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ پارێزگاكانی ( هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌) و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان چونكه‌ واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه‌ درێژ ناكرێته‌وه‌."

پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن:

1-هێنانی بڕی (4) چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌یه‌ك یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.

2-پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ ئاماده‌بێت.

3-هێنانی پاسپۆرت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار