هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەغدا دەستی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 11 كرد

حكومەتی عێراق ئەمڕۆ دەستی كرد بە دابەشكردنی موچەی مانگی 11ی موچەخۆرانی عێراق، بانكی ڕافیدەین ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 11ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كرد لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو خانەنشینانەی كە نامەیەكی كورتیان لەڕێگەی مۆبایلەوە پێدەگات دەتوانن سەردانی لقەكانیان بكەن لە هەر شوێنێك بن بۆئەوەی موچەكانیان وەربگرن.

ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا خانەنشین و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، موچەی مانگی 10یان وەرنەگرتوە و چاوەڕوانی وردبینین لەو لیستەی كە وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەی بەغدای كردوە.

ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای كردووە، ئەمڕۆ لیستێكی موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمیان بەدەست گەیشتووە و لە رۆژانی داهاتوو دەست بە وردبینی لە لیستەكە دەكەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار