مستەفا عبداللە رایدهگهیهنێت، گهندهڵی له وەجبەی بەگرێبەستکردنی کۆمەڵێک فەرمانبەر لە زانکۆی ڕاپەڕین کراوە. و دهڵێت،"ڕێگە نادەین حەقی کەس بخورێ و ناو و ناوبانگی دەڤەری ڕاپەڕینیش ناشیرین بکرێ".
مستەفا عبداللە ئهندامی ئهنجومهنی جێبهجێكردنی یهكگرتوو رایدهگهیهنێت،" چەند ڕۆژێکە بە تەلەفۆن و نامە لە لایەن کۆمەڵێک گەنجی دانەمەزراو و خزمەتگوزار و دڵسۆز و خۆبەخش (مافخوراو لە لایەن دەسەڵاتی گەندەڵ) ئاگادار کراوینەتەوە کە لەو وەجبە بەگرێبەستکردنەی کۆمەڵێک فەرمانبەر لە زانکۆی ڕاپەڕین گەندەڵی کراوە ."
وتیشی،" ناوی چەندین کەسیان بۆ ناردووین کە هیچ موستەحەق نین و لەبەر خزم خزمێنە و نزیکی لە کەسە دەسەڵاتدارە حیزبیەکان کە چەندین ساڵە بەهۆی گەندەڵیان ئەم دەڤەرە وێرانکراوە ، دامەزرێنراون و مافی کەسی شایستە خوراوە . "
جهختی لهوهش كردهوه و وتی،" ئێمە بۆ ئەم بابەتە لە ڕۆژانی داهاتوو بەدواداچوونی زۆر ورد دەکەین و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین مافی ئەو گەنجە خێرلەخۆنەدیوانە بخورێت و کەسی ناشایستە لە شوێنیان دابنرێن ."