هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هەرێم.. دەستگیركردنی43 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر ڕاگەیەندرا

له‌ چه‌ند چالاكیه‌كدا له‌ هه‌ چوار بنكه‌ى(دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمه‌ران)، بڕی زیاتر له‌ 16كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و هاوكات 43 گه‌وره‌ بازرگان و فرۆشیاری مادده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌ستگیركران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ تاكو ئه‌مڕۆ له‌ ژماره‌یه‌ك چالاكیدا كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ر چوار بنكه‌ی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمه‌ران)ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئه‌نجامیاندابوو، توانیویانه‌ 43 گه‌وره‌ بازرگان و فرۆشیاری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 16 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ریش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

بڕی ئه‌و ماددانه‌ی له‌م چاڵاكیانه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌ بریتین له‌: 13 كیلۆ كریستاڵ و 3 كیلۆ جامایكا و 172 گرام هیرۆین.

هه‌ر به‌ گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌سگیركراوه‌كان كه‌سانی گه‌وره‌ بازرگانن و بازرگانی نێوده‌ڵه‌تیشی تێدایه‌ ، كه‌ به‌ هۆی ده‌ستگیركردنیان تۆڕه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

ته‌واوی تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ كاتی خۆیدا بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی یاسا كراون به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ ئه‌قڵیه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار