هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بریاره‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ بڕێك پاره‌ بۆ موچه‌ى مانگى9 ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكات

میدیا عێراقییه‌كان به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویانكردۆته‌وه‌: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ناوه‌ند گوژمێكى دیكه‌ى پاره‌ی موچه‌ بخاته‌ سه‌ر هه‌ژمارى بانكى وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌ران.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردوو: بڕیاره‌ به‌غدا ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بخاته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێ بكات و تا ڕۆژی پێنجه‌شه‌ممه‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆران بۆ مانگى 9 دابه‌ش بكرێت.

له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی ڕابردوو موچه‌ی مانگی8ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكرا، به‌ڵام ماوه‌ى 13ڕۆژه‌ حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دا گرتووه‌ وئاماده‌ نیه‌ دابه‌شى بكات وده‌یه‌وێت له‌م رۆژانه‌ى كۆتایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ بانگه‌شه‌ به‌كارى بهێنێت و به‌به‌هانه‌ى كورتهێنان دابه‌شكردنى موچه‌یان دواخستووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم مانگانه‌ داهاتى ناوخۆ كۆده‌كاته‌وه‌ و داهاتێكى زۆرى نه‌وتى و نانه‌وتى كۆكراوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام دیار نیه‌ و كورتهێنانى موچه‌شى پێ پڕناكرێته‌وه‌ له‌كاتێكدا جاران كه‌ به‌غدا بڕێكى پاره‌یان ده‌نارد ئه‌وان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ به‌داهاتى ناوخۆ كورتهێنانه‌كه‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌ وموچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا كه‌س نازانێت داهاتى ناوخۆ چیلێدێت و له‌چیدا سه‌رف ده‌كرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار