هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پورتوگال و كرواتیا سێخاڵیان له‌ پۆڵه‌ندا و ئسكوتله‌ندا وەرگرت

پورتوگال سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌می نه‌یشن لیگ تۆمار كردوو هه‌نگاوی دروست به‌ره‌و گه‌یشتن به‌ پێشكۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌نێت كاتێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ پۆڵه‌ندای برده‌وه‌.

برناردۆ سیلڤا له‌خوله‌كی 26 گۆڵی یه‌كه‌می پورتوگالی تۆمار كرد، دوای 11 خوله‌كی تر كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش گۆڵی ژماره‌ 133 رۆناڵدۆ بوو له‌ 215 یاری نێوده‌وڵه‌تی، گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات.

له‌خوله‌كی 78 بیوتر زیلینسكی گۆڵه‌كه‌ی پۆڵه‌ندای تۆمار كرد، به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به‌دوو خوله‌ك یان بیدناریك به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵی سێیه‌می بۆ پورتوگال تۆمار كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش پورتوگال بووه‌ خاوه‌نی نۆ خاڵ له‌ یه‌كه‌می ریزبه‌ندی و پۆڵه‌نداش به‌ سێ خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتوه‌.

له‌دوای بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگال گوتی: "بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو له‌ نه‌یشن لیگ، سوپاس بۆ پاڵپشتی هه‌موو لایه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ كرواتیا دووه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كردوو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ ئسكوتله‌ندای برده‌وه‌، له‌خوله‌كی 33 ئسكوتله‌ندا گۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن ریان كریستی تۆمار كرد، به‌خێرایی كرواتیا له‌خوله‌كی 36 له‌لایه‌ن ئیگۆر ماتۆفیچ گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمار كرده‌وه‌،له‌خوله‌كی 70 ئه‌ندریچ كراماریچ گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ كرواتیا تۆمار كرد.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش كرواتیا بووه‌ خاوه‌نی شه‌ش خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می دووه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و ئسكوتله‌نداش به‌بێ خاڵ پله‌ی كۆتایی گرتوه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • عێراق لە بەسڕە ده‌یه‌وێت ئوردنیش له‌زه‌وی بدات

    هەموو چاوەکان ڕووی لە یاریگای نێودەوڵەتی "جذع النخلة" لە بەسرە، کە میوانداری یارییەکی گرنگ دەکات لە نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی ئوردن لە کاتژمێر 7:15ی ئێوارەی سبەی پێنجشەممە. یارییەکە لە چوارچێوەی قۆناغی چوارەمی کۆمەڵەی دووەمدایە لە پاڵاوتنە

  • ڕۆناڵدۆ: من گۆڵكاری تۆپی پێم له‌ هه‌موو كاته‌كاندا

    كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كاپتنی یانه‌ی نه‌سر باسی له‌ ده‌ستكه‌وتی خۆی كرد وه‌ك باشترین گۆڵكاری جیهان، له‌ میانی ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی پورتوگال. ڕۆناڵدۆ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ وتی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هیوادارم بگه‌مه‌ هه‌زار گۆڵ، به‌ڵام ل

  • ورده‌كارییه‌كانی ئۆفه‌ری ڕیاڵ مه‌درید بۆ ئارنۆڵد ئاشكرا بوو

    ده‌نگۆی گرنگیدانی ڕیال مه‌درید به‌ تواناكانی ئه‌لێكسانده‌ر ئارنۆڵدی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول له‌م دواییانه‌دا ده‌ستی به‌ زیادبوون كردووه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ ڕاستییه‌كان نزیكتر بن. ئێستا یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ هێڵی به‌رگری خۆیدا كێشه‌ی زۆری هه‌یه

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار