ڕاوێژكارێكى دارایی وئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2025 به‌رده‌وامه وخشته‌كه‌ش به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی ئابووری ناوچه‌كه ونێوده‌وڵه‌تی ئاماده ده‌كرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی وئابووری محمد شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ساڵی 2025، ده‌رخه‌ری ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یه كه له‌به‌رده‌م بازاڕی جیهانی نه‌وتدایه، چونكه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2022ـه‌وه نرخی نه‌وتی خاو به‌ره‌و دابه‌زینه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له 120 دۆلاره‌وه بۆ كه‌متر له 70 دۆلار دابه‌زیوه.
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی روونیشیكردووته‌وه، عێراق ئێستا گرنگی به‌زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان ده‌دات به باشتركردنی كۆكردنه‌وه‌ی باج وچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه‌ی تێدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار زیانی پێده‌گات له‌ئه‌نجامی خۆدزینه‌وه له‌باج وكێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌گومرگه‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق له‌ساڵی 2023دا په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندیكردووه، پێویسته پێش كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌ت خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2025 ڕه‌وانه بكات تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت وحكومه‌ت له‌ساڵی نوێ‌دا بیخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.