هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سبه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌نگدان و خۆێندنه‌وه‌ى چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك وماڵه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بڕیاری مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ده‌درێت.

به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌: كه‌بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دواى نیوه‌ڕۆ ئه‌نجامبدرێت، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك وماڵه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بڕیاری مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ ده‌درێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پارێزگاریكردن له‌ژینگه‌ ده‌درێت، پاشانیش خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای یه‌كێتی پارێزه‌رانی عێراق ده‌درێت.

هه‌ر به‌پێى كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌: راپۆرت وخوێندنه‌وه‌ی دوه‌م ده‌كرێت بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای خوێندنی باڵای زانكۆ ئه‌هلیه‌كان، پاشانیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له‌پرۆژه‌ یاساكانی خاوه‌ندارێتی فیكری وفڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ته‌واو ده‌كرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار