له‌باره‌ى پێشهاته نوێیه‌كانى ناوچه‌كه، سوپای عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌خرێنه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ئاستی ئاسایش وخۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی كرد كه تێیدا باس له دۆخی ناوچه‌كه كرا، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی چه‌ك (وشكانی، ئاسمانی، فڕۆكه‌وانی سوپا، به‌رگری ئاسمانی) و به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان ئاماده‌ی بون.
ئاماده‌بوان باسیان له بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه به گشتی كرد، ئه‌مه جگه له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له‌به‌رده‌م هێزه ئه‌منییه‌كان له ژێر ڕۆشنایی گۆڕانكارییه ناوچه‌ییه‌كان ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه: باس له ئاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كراوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رزترین ئاستی ئاسایش و خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو كه ڕه‌نگه سه‌رهه‌ڵبدات، له چوارچێوه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات‌دا.