ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستین شه‌هیدبوونى ئافره‌تێك و پیاوێكى فه‌له‌ستینی و برینداربوونی 10 ى دیكه‌ى راگه‌یاند له ئه‌نجامى ده‌ستدرێژی به‌رده‌وامى زایۆنى داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شارى تۆڵكهرهم له باكووری به‌ره‌ى ڕۆژئاوای فه‌له‌ستینى داگیركراودا.
په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاندووه كه له كه‌مپی تۆلكه‌ره‌م پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی خۆڕاگری فه‌له‌ستین و سوپای داگیركه‌ری ئیسرائیل ڕوویداوه، زایۆنى داگیركه‌ریش هێزێكى زۆرى هێنابووه ناو كه‌مپه‌كه‌و راشیگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى له‌و شاره به‌رده‌وامده‌بێت كه نزیكه‌ى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له پلاتفۆرمه‌كانى هه‌واڵى فه‌له‌ستین بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی داگیركه‌ر بۆمبى ده‌نگیان به ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان هاویشتووه، هه‌روه‌ها داوای له ئه‌وانى دیكه‌ش كردووه كه دوكانه‌كانیان دابخه‌ن.