هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژاپۆن.. له‌ شه‌ش مانگدا 40 هه‌زار كه‌س له‌ ته‌نیایی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێكى پۆلیسى ژاپۆن ، له‌ ماوه‌ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا كۆى گشتى 37 هه‌زارو 227 كه‌س له‌و وڵاته‌ كه‌ به‌ ته‌نیایی ژیانیان كردوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیسى ژاپۆن ئاشكراى كردوه‌ له‌و ژماره‌یه‌ى گیان له‌ده‌سدان له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا له‌ %70 یان ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روو 65 ساڵیه‌وه‌ بووه‌.

پۆلیس ئاشكراشیكردوه‌: نزیكه‌ى چوار هه‌زار كه‌سیان دواى مردنیان به‌ چوار مانگ ئینجا ته‌رمه‌كانیان له‌ناو ماڵه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه‌، 130 كه‌سیش له‌و كۆچكردوانه‌ له‌دواى یه‌ك ساڵ له‌ مردنیان ئینجا ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئاماره‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژاپۆن یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى له‌ ڕیزى به‌ته‌مه‌نترین دانیشتوان دێت له‌ڕووى جیهانیه‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار