وەزیری بەرگریی عێراق، ڕایگەیاند كە حكوومەتی وڵاتەكەی لەهەمبەر جموجۆڵەكانی پەكەكە، هەست بە نیگەرانی دەكات.
سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق لە دیمانەكەیدا لەگەڵ كەناڵی "ئەلحەدەس"، باسی لەوە كرد كە لە ماوەكانی ڕابردوودا بە بڕیاری دادگا، ژمارەیەك گرووپی سەربە پەكەكە لە عێراق هەڵوەشێندراونەتەوە و بارەگاكانیشیان داخراوە.
هەروەها وەزیری بەرگریی عێراق گوتی: "حكوومەتی عێراق لە لەهەمبەر جموجۆڵەكانی پەكەكە، هەست بە نیگەرانی دەكات، چونكە زانیارییمان هەیە كە چەندین كەس لە شارەكانی باشووری عێراق وەك سەماوە و ناسرییە، پەیوەندییان بە پەكەكەوە كردووە".
ڕاشیگەیاند كە وەك چۆن لەگەڵ ئێران لەبارەی دوورخستنەوەی گرووپە دژبەرەكان لە سنوور ڕێككەوتن، بەهەمان شێوە لە هەوڵی ئەوەدان لەگەڵ توركیا بگەنە ڕێككەوتن و گوتی: "توركیا داوای كردووە دۆخەكە بەو شێوەیە چارەسەر بكەین كە لەگەڵ ئێران چارەسەرمان كردووە".