ئەمڕۆ سێشەممە، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەكەی 77 بارەگای پارتە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران داخستووە.
بەگوێرەی سۆمەریە نیوز، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران، ڕوونیكردەوە كە "عێراق نزیكەی 77 بارەگای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داخست و بارەگاكان ڕادەستی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور كراون".
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا، "ئەندامانی ئەو گروپانە گواستراونەتەوە بۆ شەش كەمپی هەولێر و سلێمانی.
جەختیشی كردەوە كە "عێراق كار بۆ هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ نیشتەجێكردنیان لە وڵاتی سێیەم، هەروەها چەكە قورسەكانی ئەو گرووپانەش ڕادەستی هێزی پێشمەرگە كراون".