هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی ڕاگەیاند

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانیاندا لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا، دوو تیرۆریست دەستگیرکراون.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان، دوو ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا ئەنجامداوە و دوو تیرۆریست دەستگیرکراون.

باسی لەوەش کردووە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بە (ئەبو ئەنەس عێراقی و عەللاوی شەت) ناسراوبوون، لە بەناو ویلایەتی سەڵاحەددین و ویلایەتی باکووری بەغدا سەربە ڕێکخراوی داعش چەکداربوون، ھەروەھا بەشدارییان کردووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار