هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئه‌رژه‌نتین لە یاری لوتكەی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال ئه‌مریكای باشوور ڕوبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە

بریاره‌ ئه‌مشه‌و به‌یاری نێوان كۆڵۆمبیا و ئه‌رژه‌نتین له‌كاتژمێر 11:30 گه‌ڕی هه‌شته‌م له‌پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی له‌ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشور ده‌ستپێبكات.

ئه‌رژه‌نتین زه‌حمه‌تترین یاری له‌ پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشور ئه‌نجام ده‌دات كاتێك له‌گه‌ڕی هه‌شته‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌بێته‌ میوانی كۆڵۆمبیا.

ئه‌م یارییه‌ دووباره‌ كراوه‌ی یاریكۆتایی كوپا ئه‌مه‌ریكای رابردووه‌، ئه‌رژه‌نتین خاوه‌نی 18 خاڵه‌و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و تا ئێستا شه‌ش بردنه‌وه‌و یه‌ك دۆرانی هه‌یه‌، له‌گه‌ڕی رابردووش به‌ ئاسانی له‌ چیللی برده‌وه‌، ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵ ده‌دات له‌م یارییه‌شدا بردنه‌وه‌ تۆمار بكات و هه‌نگاوێكی تر له‌ گه‌یشتن به‌كۆتاییه‌كانی مۆندیال نزیك بێته‌وه‌، له‌م یارییه‌شدا میسی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ وه‌ك یاری رابردوو به‌شداری ناكات.

هه‌رچی كۆڵۆمبیایه‌ خاوه‌نی 13 خاڵه‌و پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌وله‌گه‌ڕی رابردوو له‌گه‌ڵ پیرۆ به‌رامبه‌ر بووه‌، كۆڵۆمبیا ده‌یه‌وێت سوود له‌ یاریگا و هانده‌ران وه‌ربگرێت وتۆڵه‌ی دۆرانی یاریكۆتایی كوپا ئه‌مه‌ریكاش بكاته‌وه‌و خۆشی له‌ئه‌رژه‌نتینی پێشه‌نگ نزیك بكاته‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئه‌ستۆن ڤێلا، بایرنی ڕاگرت و جیرۆناش سێخاڵی لەدەستدا

    ئه‌ستۆن ڤێلا كۆتایی به‌ زه‌نجیره‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی بایرن میونخ هێنا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ ماوه‌ی 41 یاری بوو توشی دۆڕان نه‌هاتبوو كاتێك به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه‌. گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆ

  • ئه‌ستۆن ڤێلا كۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی بایرن میونخ هێنا

    ئه‌ستۆن ڤێلا كۆتایی به‌ زه‌نجیره‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی بایرن میونخ هێنا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ ماوه‌ی 41 یاری بوو توشی دۆڕان نه‌هاتبوو كاتێك به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه‌. گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆ

  • ڕیال مه‌درید دۆڕا و ئه‌تله‌نتاش سێخاڵی بەدەست هێنا

    لیل یه‌كه‌مین دۆڕانی توشی ڕیال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كرد كاتێك به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه‌. تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌یه‌ش له‌لایه‌ن جۆناسان دایڤید له‌كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م به‌ لێدانی سزا تۆمار كرا.

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار