هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بۆ گه‌شتن به‌ مۆندیال، عێراق له‌ دێربی كه‌نداو ده‌بێته‌ میوانی كوێت

له‌ دێربی كه‌نداو له‌ گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنی مۆندیال له‌ ئاسیا ئه‌مشه‌و له‌كاتژمێر 9:00 شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته‌ میوانی كوێت.

عێراق خاوه‌نی سێ خاڵه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ عومان له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتوه‌و كوێتیش به‌ خاڵێكی گرنگ له‌ ئوردن گه‌رایه‌وه‌و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌.

ئه‌م یارییه‌ به‌ یارییه‌كی گرنگ بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی خیسۆس كاساسی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت تیپه‌كه‌ی سێ خاڵی تر به‌ده‌ست بهێنێت و پارێزگاری له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بكات.

له‌م یارییه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ئه‌یمه‌ن حوسێن ناتوانێت به‌شداری بكات ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام راهێنه‌ر رایگه‌یاند راسته‌ ئه‌یمه‌ن حوسێن یاریزانێكی گرنگه‌ له‌ ریزی تیپه‌كه‌ به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین یاریزانه‌كانی تر شوێنی بگرنه‌وه‌و هاوكاری تیپه‌كه‌ بكه‌ن له‌به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌.

كوێت ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت نه‌یتوانیوه‌ بردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ عێراق تۆمار بكات، له‌دواین دوو یاری دۆستانه‌ی نێوانیان عێراق له‌ هه‌ردوو یارییه‌كه‌ براوه‌ بووه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دوو یاریزانی بایرن میونخ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی فه‌ره‌نسا ده‌بن

    یانه‌ی بایرن میونخ ئاماده‌نه‌بوونی دوو ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی له‌ كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كاتی پشووه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاگه‌یاند. یانه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕوونیكرده‌وه‌، ئاماده‌نه‌بوونی دایۆت ئوپامێكانۆ و ماتیس تیل

  • دیشامپ: یاریزانه‌كانیش سه‌ر به‌ یانه‌كانیانن

    دیدیه‌ دیشامپی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسا خۆی له‌ زیادكردنی سووته‌مه‌نی ئاگره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ به‌دوور گرت و تێگه‌یشتنی خۆی له‌ هه‌ڵوێستی ڕیال مه‌درید ده‌ربڕی. دیشامپ بۆ دوو یارییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ نه‌یشن لیگ بانگهێشتی

  • میلیتاو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری دوو یاریی داهاتووی به‌ڕازیل ناكات

    یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیلی ڕایگه‌یاند، ئیدر میلیتاو به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌م مانگه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ ڕانیدا له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌رامبه‌ر چیللی و پیرۆ به‌شداری ناكات. میلیتاو كه‌ مانگی ڕابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یارییه‌

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار