وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 و 9ی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: وه‌زیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9ی بۆ ره‌وانه‌بكرێت.
سه‌میرهه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر ڕاگه‌یاند: بۆ مووچه‌ی مانگی 7 و 8 ترلیۆنێك و 181 ملیار دینارمان بۆ ره‌وانه‌كرابوو، بۆ مووچه‌ی مانگی 7 بڕی 998 ملیار دینار خه‌رجكراوه و 183 ملیار ماوه‌ته‌وه وچاوه‌ڕوانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه‌پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ مووچه بنێرێت.
وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9ی بۆ ره‌وانه‌بكرێت تاوه‌كو به‌پێی ئه‌و میكانیزمه‌ی دانراوه هه‌رێمی كوردستان پاره‌دار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی وئابورى هه‌رێم رایگه‌یاندوه: سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كان لیستی مووچه‌ی مانگی 8 بۆ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوورى ناردووه، بڕیاره پاش وردبینی ره‌وانه‌ی به‌غداد بكرێت.