هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە خرایە خوارەوە

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن، خستووەتەخوارەوە.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە جۆری "MQ-9" لە ئاسمانی پارێزگای سەعدە، خستووەتە خوارەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لەو کاتەدا خراوەتەخوارە کە لە ئەرکی ئەنجامدانی سیخوڕیکردن بوو لە ئاسمانی پارێزگای سەعدە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایە کە لە یەمەن خراوەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا، نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکایان لە یەمەن خستووەتەخوارەوە.

تا ئێستا، سوپای ئەمریکا ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار