ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابووری هه‌رێم و عیراق ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له هه‌ولێر ئاشكراكرد و ڕایانگه‌یاند: راسپارده‌یه‌ك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی موچه راگیراوه‌كانی هه‌رێم.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابووری، له ماوه‌ی دوو رۆژی كۆبوونه‌وه‌كاندا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رى هه‌رێم له كه‌شێكی راشكاوانه و ئه‌رێنیدا تاوتوێ كران، كه هه‌ندێكیان بڕیاری هه‌نووكه‌ییان له‌باره‌وه دراو ئه‌وانی تریش به راسپارده ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ كرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا بڕیاردرا له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی راسپارده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی موچه ڕاگیراوه‌كانی هه‌رێم، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ته‌واونه‌كردنی بایۆمه‌ترییه‌وه دوورخرابوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌شدراوه: گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی كشتوكاڵی، مۆڵه‌تی هه‌نارده و هاورده‌كردن، مۆڵه‌تی كارگه‌كان، تۆماركردنی كۆمپانیاكان، پۆلێنكردنی به‌ڵێنده‌ران، ده‌روازه سنوورییه‌كان، گومرگ، دۆسێیه‌ی نه‌وت و وزه و كه‌رتی بانكی كراوه.
هاوكات پێشنیاری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و له ئاستێكی باڵادا كراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی نه‌وت و وزه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگ، هه‌روه‌ها بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی بۆ ئابووری له به‌غداد.