هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە ڕكابەرییەكانی نەیشنلیگ، كرواتیا و دانیمارك و ئیسپانیا براوە بوون

له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئاستی یه‌كه‌م كرواتیا به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ پۆڵه‌ندای برده‌وه‌ تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لۆكا مۆدریچ له‌خوله‌كی 52 تۆمار كرا.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش كرواتیا به‌ سێ خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتوه‌و پۆڵه‌نداش به‌هه‌مان ژماره‌ی خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتوه‌.

له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می ئاستی یه‌كه‌میش دانیمارك بردنه‌وه‌ی دووه‌می له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردوو به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ صربیای برده‌وه‌.

ئه‌لبێرت گرۆتبیك له‌خوله‌كی 36 گۆڵی یه‌كه‌می دانیماركی تۆمار كرد، پاشان یوسف بۆلسن له‌خوله‌كی 61 گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش دانیمارك به‌ شه‌ش خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌.

ئیسپانیاش یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ سویسرای برده‌وه‌.

خۆسیلۆ له‌خوله‌كی چوار گۆڵی یه‌كه‌می ئیسپانیای تۆمار كرد، دوای نۆ خوله‌كی تر فابیان رۆیز گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد، له‌خوله‌كی 20 رۆبین لو نورماند به‌كارتی سور له‌ ئیسپانیا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له‌خوله‌كی 41 زه‌كی ئه‌دمۆنی تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی سویسرای تۆمار كرد، له‌خوله‌كی 77 فابیان رویز گۆڵی دووه‌می خۆی وسێیه‌می ئیسپانیای تۆمار كرد، به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به‌ 10 خوله‌ك فیران تۆرێس گۆڵی چواره‌می بۆ ئیسپانیا تۆمار كرد به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئیسپانیا به‌ چوارخاڵ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیگرتوه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئه‌ستۆن ڤێلا، بایرنی ڕاگرت و جیرۆناش سێخاڵی لەدەستدا

    ئه‌ستۆن ڤێلا كۆتایی به‌ زه‌نجیره‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی بایرن میونخ هێنا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ ماوه‌ی 41 یاری بوو توشی دۆڕان نه‌هاتبوو كاتێك به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه‌. گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆ

  • ئه‌ستۆن ڤێلا كۆتایی به‌ زنجیره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی بایرن میونخ هێنا

    ئه‌ستۆن ڤێلا كۆتایی به‌ زه‌نجیره‌ سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی بایرن میونخ هێنا له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ ماوه‌ی 41 یاری بوو توشی دۆڕان نه‌هاتبوو كاتێك به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه‌. گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆ

  • ڕیال مه‌درید دۆڕا و ئه‌تله‌نتاش سێخاڵی بەدەست هێنا

    لیل یه‌كه‌مین دۆڕانی توشی ڕیال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كرد كاتێك به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر لێی برده‌وه‌. تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌یه‌ش له‌لایه‌ن جۆناسان دایڤید له‌كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م به‌ لێدانی سزا تۆمار كرا.

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار