هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ساڵی نوێی خوێندن لە فەلەستین دەستیپێكرد، بۆ ساڵی دووەمیش غەززە بێبەشە

له‌ كاتێكدا خه‌ونی هه‌زاران قوتابى له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ له‌ناوچوو، ساڵی نوێی خوێندن له‌ به‌ره‌ى رۆژئاواو ڕۆژئاوا و قودسى داگیركراو له‌ فه‌له‌ستین ده‌ستیپێكرد.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی به‌رده‌وامی زایۆنى داگیركه‌ر كه‌ له‌ 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023ه‌وه‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ زیاتر له‌ 630 هه‌زار قوتابى له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ خوێندن بێبه‌ش كراون و تا ئێستاش خوێندن له‌و كه‌رته‌دا ڕاگیراوه‌.

به‌گوێره‌ى جه‌زیره‌، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى فه‌له‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی له‌ناوبه‌رى زایۆنى داگیركه‌ر زیاتر له‌ 10 هه‌زار قوتابى له‌ غه‌ززه‌ شه‌هیدبوونه‌و 15 هه‌زارى دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌روه‌ها له‌ كۆتایی ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 39 هه‌زار قوتابى له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایى ئاماده‌یی بێبه‌ش بوون، هه‌روه‌ها 58 هه‌زار منداڵیش له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا له‌ خۆشی و شادى چوونه‌ قوتابخانه‌ له‌ پۆلی یه‌كه‌م بێبه‌ش بوون.

له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى دوژمنكارانه‌ى زایۆنى داگیركه‌ر بۆسه‌ر فه‌له‌ستین، له‌ 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023 تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ن زیاتر له‌ 400 مامۆستا له‌لایه‌ن زایۆنى داگیركه‌ر له‌ غه‌ززه‌ شه‌هید كراون، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ىفه‌له‌ستین ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆى هێرشى دوژمنكارانه‌ى زایۆنى داگیركه‌ره‌وه‌، له‌ 90? قوتابخانه‌ و زانكۆكانی كه‌رتی غه‌ززه‌ زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
152,900 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار