سەرچاوە فەرمییەكان لە مەغریب ڕۆژی یەكشەممە ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو لافاوانەی كە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە باشووری وڵاتەكە روویانداوە، 11 كەس گیانیان لەدەستداوە و 9 كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاندووە، دوای ئەو باران و ڕەشەبایە بەهێزەی كە لە 17 پارێزگای وڵات ڕوویدا، 11 حاڵەتی مردن تۆماركراوە.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بارانبارین “هەروەها لە ئەنجامدا 9 كەس بێسەروشوێن بوون.
هەروەها ڕوونیكردەوە كە "ئەو بارانبارینەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا تۆماركراوە نزیكەی نیوەی ئەو بڕە بارانبارینەیە كە ناوچەكە بە درێژایی ساڵ تیایدا دەبارێت".