هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

غه‌ززه‌.. دوو نه‌خۆشخانه‌ له‌خزمه‌تكردن راده‌وه‌ستن

هه‌ر یه‌كه‌ له‌به‌رپرسانى كارگێرى نه‌خۆشخانه‌كانى ئیندونیسى وكه‌مال عودوان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌راوه‌ستانى كاره‌كانى ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌هۆى داخڵكردنى سووته‌مه‌نى وپێداویستى پزیشكى.

به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى رایگه‌یاندوه‌: نه‌خۆشخانه‌كه‌یان له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 48 كاتژمێرى داهاتوو دا له‌كارده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى رێگریكردن له‌ هێنانى سووته‌مه‌نى و پێداویستى پزیشكى بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌.

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌مال عودوانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: نه‌خۆشخانه‌كه‌مان له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 48 كاتژمێرى داهاتوو دا له‌كارده‌كه‌وێت به‌هۆى نه‌مانى سووته‌مه‌نى وپێداویستى پزیشكى.

له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگى زایۆنى له‌ 7ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه‌، سوپاى زایۆنى به‌ئه‌نقه‌ست وبه‌به‌رنامه‌ بۆردومانى نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌یان كردوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ سیسته‌مى ته‌ندروستى له‌كه‌رته‌كه‌ وێرانیكردوه‌ وكاره‌ساتێكى مرۆیى خوڵقاندوه‌ و ژێرخانى ته‌ندروستى به‌ته‌واوى له‌باربراوه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئامار و داتاكانی یه‌ك ساڵه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر غه‌ززه‌

    - ئیسرائیل زیاتر لە 100 هەزار تۆن مادەی تەقەمەنی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌رته‌ غه‌ززه‌دا باراندووه‌. - دەستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل تا ئێستا له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا نزیکەی 42 هەزار شەهیدی لێکەوتۆته‌وه‌. - نزیکەی 17 هەزار منداڵ و زیاتر لە 11 هەزار ژن له‌ غه‌ززه

  • غه‌ززه‌.. جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى ساڵێكى تێپه‌ڕاند

    له‌رۆژى 367ى جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌، سوپاى زایۆنى به‌ره‌به‌یانیه‌كى زووى ئه‌مرۆ له‌هه‌مان كاتى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى تۆفانى ئه‌قساى 2023ه‌وه‌ هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌رته‌كه‌ ئه‌نجامیدا. له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ ل

  • دوای چوار ساڵ ئەمڕۆ خامنەیی وتاری هەینی پێشكەش دەكات

    ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسروڵا و ئەو فەرماندە ئێرانییەی لە لوبنان كوژرا، بەڕێوەدەچێت و دوای چوار ساڵیش بۆ یەكەمجار ڕێبەری باڵای ئێران وتاری هەینی پێشكەش دەكات.ئەمڕۆ لەگەڵ نوێژی هەینیدا لە تاران ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار