تۆڕی ته‌ندروستی سودان رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانێكه‌وه كه بازاڕی شاری سناری له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سودانی كردووه‌ته ئامانج، 21 كه‌س كوژران و 70ـی دیكه‌ش برینداربوون.
تۆڕی ته‌ندروستی سوداندا له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه: بۆردوومانه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پشتیوانی خێراوه، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان، ئه‌نجامدراوه كه هاوڵاتییانی سڤیلی له شوێنىكه‌دابوونه.
جێى ئاماژه‌یه شاری سنار، ناوه‌ڕاستی سودان به باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای سوداندایه و به‌خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ناكۆكه‌ی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی 2023ـه‌وه له سودان شه‌ڕ له نێوان سوپای ئه‌و وڵاته، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان كه هاوكات فه‌رمانڕه‌وای ناچاریی وڵاته‌كه‌یه و هێزه‌كانی پشتیوانیی خێرا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د حه‌مدان ده‌قلو، سه‌ریهه‌ڵداوه.
به پێى زانیاریه‌كان به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێكانه‌وه له سودان تاوه‌كو ئێستا ئاماره‌كان باس له كوشتنی زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونی زیاتر له 10 ملیۆنی دیكه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كه دۆخی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته لێواری برسێتی و نه‌هامه‌تی.