جاریكیتر عه‌بدولمه‌جید ته‌بون له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر توانی زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت كه به‌ڕێژه‌ی 94.65%.له پێشركابه‌ره‌كانی بووه و بۆ ویلایه‌تى دووه‌م ده‌بێته سه‌رۆكى جه‌زائیر بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵى داهاتوو.
عه‌بدولمه‌جید ته‌بون، سه‌رۆكی جه‌زائیر له پێشه‌نگی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی جه‌زائیر بوو، كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی به "هه‌لومه‌رجێكی زۆر ئاسایی" ئه‌نجام داوه.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له 24 ملیۆن هاوڵاتی جه‌زائیر، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ڕۆژی شه‌ممه چوون بۆ ده‌نگدان به یه‌كێك له سێ كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری جزائیر سه‌رۆك عه‌بدولمه‌جید ته‌بون، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ ئاشتی كه (گه‌وره‌ترین پارتی ئیسلامی)، توانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگدارنی ولاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت و عه‌بدولعه‌لی حه‌سه‌نی شه‌ریف، سكرتێری یه‌كه‌می به‌ره‌ی هێزه‌كانی سۆسیالیستی (كۆنترین پارتی ئۆپۆزسیۆن/چه‌پ) یوسف ئۆشیش.
هاوكات سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، موحه‌ممه‌د شه‌ره‌فی له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ته‌بون زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێناوه، كه 94.65%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له جه‌زائیر، ژماره‌ی ده‌نگاده‌ران له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 630 هه‌زار و 196 ده‌نگ، له‌و ژماره‌یه‌ش سه‌رۆك ته‌بون 5 ملیۆن و 329 هه‌زار و 253 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
وابڕیاره ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری ژماردنه‌وه‌كان ئاراسته‌ی دادگای ده‌ستووری بكات، كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێر زیاتر چاوه‌ڕوانی هه‌ر جۆره تانه‌دانێكی ئه‌گه‌ری ده‌كات و له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا ئه‌نجامه كۆتاییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
جێی ئاماژه‌یه عه‌بدولمه‌جید ته‌بون بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای سوێندخواردنی وه‌ك سه‌رۆكی ولات.