"موناسەبەی یادی سەروەرمان ،دروودی خوای متعالی لەسەر"
زانایان هەوێنی یەک ڕیزین
- هەموو ئاگادارین کە کۆمەڵگای کوردەواریمان بە هەموو حیزب ولایەن وگرووپ وئیسلامی وعیلمانی وبێ لایەن ڕۆشنبیرو عەوام ولادێ وشارەوە بە قۆناغێکی شپرزەیی وتەفرەقەو ململانێی نادروستا تێئەپەڕێ، کە حاڵەتێکی نەخوازراوە وپاشەڕۆژمان دڵخۆشکەر نیە ،جا لێرەدا پێم وایە ئێمەی مەلاو بانگخواز واجبمانە هەوڵی ئاشتی و یەکڕیزی وپێکەوە ژیان بدەین، لە نێوان کۆمەڵگای کودستانیمانا لە گەڵ بوونی هەموو پێکهاتە دینی ونەتەوەیی ومەزهەبی و ئایدیا جیاوازەکانا، واجبی ئێمەی زانایان جارێ لەنێوان خۆمانا یەک دەنگ بین،با ناوو بۆچون وحیزب ومەزهەبیشمان جیاواز بێت، بوونی ئەو حاڵەتە جیاوازە سروشتیە،مادەم خواو پێغەمبەر قوڕئانمان یەکە وهەموومان ئیددعای ئەوە ئەکەین،با ڕێزی ڕای جیاوازی یەکتری بگرین وەک سەلەفی ساڵح کە دوای وەفاتی سەروەرمان چەندەها مەزهەب وتاقم وڕای جیاواز درووست بوو هەندێکی گەشتە کوشتنیش وەک کاتی امامی عوسمان وامامی علی و حسی ن وچەن کێشەی تر ، بەڵام یەکیان لەدین دەر نەکردوو هەر هەوڵی ئاشتی و چارەسەر ئەدرا لە لایەن زانایانەوە،چونکە زانایان بەردەوام هەوێنی ئاشتی بوون، زۆر خەتەرە بۆ قیامەتمان و سومعەی دینە جوانەکەمان مەلاو بانگخوازمان لەنێو خۆمانا لەسەر میمبەرو فەیس بووک دژی یەکتر قسە بکەین وتەفرەقەمان پێوە دیار بێت، چونکە ئەبینە مایەی فیتنە بۆ ناو خەڵک ، واجبی ئێمە بەرامبەر خەڵکی خۆمان وئەوەی بەزاهیر ڕوو بە قیبلەیە خۆشمان بوون هەر ناوێکیان هەیە، ئەگەر هەڵەیەکیان بوو ، ئەوە بەزمانی شیرین ئامۆژگاری بکە ،ئیتر هەڵەی عەقیدەی هەیە یان عیبادەت یان سلوکی ڕۆژانە ، ئەوەش بزانین خوای بەڕەحم فەرموویەتی ئەگەر ئێوە لە گوناهە گەورەکان خۆتان بپارێزن من لە گوناهە بچوکەکان عەفوو تان ئەکەم،کەچی زانای وا هەیە لەسەر تەرکی سوننەتێ توڕە ئەبێت ، وە ئەوەیشی وە ئەوەیش خۆی بەکافر ئەزانێ، هەر ئەبێت بە زمانی شیرین بانگیان بکەین بۆلای ئەم دینە جوانەی کە ڕەحمەتە بۆ عالەم، دەی زانایان ومامۆستاو بانگخوازانی بەڕێز سۆفیت یان سەلەفی یەککرتووی یان کۆمەڵ یان بزوتنەوە یان بێ لایەن ،هەموومان (رضینا بالله ربا وبالاسلام دینا وبمحمد نبیا ورسولا) ئیتر لە تەفاسیل و لە فروعا وەک سەلەفی ساڵح جیاوازی هەبێت ،بەنوسح ودڵسۆزی ئامۆژگاری یەکتری بکەین وتەفرەقە دیار نەبێت، سەروەرمان لە گەڵ مونافقا خۆی گونجاندووە فەرموویەتی (نحسن صحبته حتی لا یقولون محمد یقتل اصحابه)، با خەڵک لە ئێمەوە فێری قسەی شیرین بێت ،ئەمجا پاش تەبلیغ ونوسح خەڵک ئازادە ،جا ئیتر با هەوڵی یەکڕیزی وپێویستی پێکەوە ژیانیان فێر کەین ، داوام لە جەماوەری بەڕێزیش هەیە هەر مەلاوبانگخوازێ ئاڕاستەو ووتارو قسەکانی بۆنی تەفرەقەی لێ ئەهات بەگوێ مەکەن وپشتی لێکەن، بەڕێزان بوونی چەن حیزبی ئیسلامی وچەن مەزهەبی ئیسلامی چەن گروپی سەلەفی نیشانەی تەفرەقە نیە، ئەوانە چەن موسڵمانێ کۆبوونەتەوە ،یەک دین و یەک قوڕئان و یەک محمد ویەک قیبلەیان هەیە، بەڵام لەهەندێ بابەتا ڕایان جیاوازە و ئەگەر لە دینەکەمان تێبگەین لە ژێر سایەیا هەموومان جێمان ئەبێتەوە وسەلەفی ساڵح لە مەسائیلی عەقیدە وعیبادەتا لە ئێمە زیاتر جیاوازیان بووەو لە دین یەکیان دەر نەکردووە وپێکەوە ژیاون ڕێزی جیاوازی یەکتریان گرتووە وتەنها خۆیان بە ڕاست نەزانیوە، دینەکەمان ئاسانەو داوای ئاسانکاری ئەکات،( یریداللە بکم الیسر و لا یرید بکم العسر)با کۆبین لەسەر عیبادەتی خالق و داوای عەدالەت و دژایەتی زاڵم .
(ان اعبدوا اللە واجتنبوا الطاغوت)