ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌جه‌زائیر، رایگه‌یاندوه: رێژه‌ى به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى جه‌زائیر له‌ناوخۆى وڵات دا گه‌یشتووه‌ته 48 پۆینت 3 له‌سه‌دا، كه‌ده‌نگدان تا كاتژمێر 8ى ئێواره به‌رده‌وام بووه.
محمد شریفی سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى جه‌زائیر رایگه‌یاندوه: رێژه‌ى به‌شداریكردنى جه‌زائیرییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا گه‌یشتووه‌ته 19 پۆینت 57 له‌سه‌دا، واتا ئێستاش كردارى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه و له هه‌ندێك وڵاتیش به‌هۆى جیاوازى كات ده‌نگدان به‌رده‌وامه.
ده‌شڵێت: دواتر دادگاى ده‌ستورى جه‌زائیر رێژه‌ى كۆتایى به‌شداریكردن وئهنجامهكانى كۆتایى به‌فه‌رمى راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دا له‌ساڵى 2019 دا رێژه‌ى به‌شداریكردن گه‌یشتبووه 39 پۆینت 88 له‌سه‌دا، بۆ ئه‌مساڵ رێژه‌كه زیاتر بووه.
دوێنێ رۆژى شه‌ممه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى له‌وڵاتى جه‌زائیر به‌رێوه‌چوو، بۆ ده‌ست نیشانكردنى سهرۆكێكى نوێ بۆ وڵات كه ماوه‌كه‌ى پێنج ساڵ ده‌بێت وتێیدا سێ كاندید ڕكابه‌رى یه‌كتریان كرد كه‌له سێ لایه‌نى سیاسى جیاوازه‌وه بوون.