به‌پرسانى ئه‌مریكى وئیسرائیلى ده‌ڵێن: واشنتۆن بێهیوایه له‌باره‌ى گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنى گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان له‌گه‌ڵ گروپه به‌رگریكاره‌كانى فه‌له‌ستین له‌غه‌ززه، به‌ڵام به‌نیازن پێشنیارێكى نوێ له‌ماوه‌ى رۆژانى داهاتوو دا رابگه‌یه‌نن.
ده‌سته‌ى په‌خشى ئیسرائیلى له‌زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا وئیسرائیل رایانگه‌یاندوه: واشنتۆن خه‌ریكى دارشتنى پێشنیارێكى نوێیه بۆ راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل وحه‌ماس دا، وبریاره له‌ماوه‌ى رۆژانى داهاتوو دا ئاراسته‌ى ته‌ل ئه‌بیب بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو دا بێهیوا بووه له‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریكى، ئیداره‌ى ئه‌مریكا ناوى پێشنیاره نوێیه‌كه‌یان ناوه "دوایین ده‌رفه‌ت" وده‌شڵێن: پێده‌چێت ئه‌مرۆ یان له‌رۆژانى داهاتوو دا پێشنیاره‌كه بخرێته به‌رده‌ستى به‌رپرسانى ته‌ل ئه‌بیب كه‌ته‌واوى خاڵه ناكۆكه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌ش میحوه‌رى فێلادلفیا.
راگه‌یاندنى هه‌ر پێشنیارێك له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌بۆته هۆى ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس وگروپه به‌ریگاره‌كانى فه‌له‌ستینى مه‌رجه‌كانیان بگۆڕن یان بچنه ژێر بارى مه‌رجه‌كانى ئه‌مریكا وته‌ل ئه‌بیب.
دانوستانه‌كانى راگرتنى جه‌نگ له‌كه‌رتى غه‌ززه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكى ئالۆز، ئه‌مه‌ش به‌هۆى موكوڕبوونى نه‌تانیاهۆ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى جه‌نگ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى، ونه‌كشاندنه‌وه‌ى سه‌ربازانى له‌میحوه‌رى نیتساریم وفیلادلفیا له‌ناوه‌راست وباشوورى كه‌رتى غه‌ززه، كه‌حه‌ماس داواى كۆتایى هاتنى جه‌نگ وگه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان وكشانه‌وه‌ى ته‌واوى سوپا له‌كه‌رته‌كه دا ده‌كات.