هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

له‌ته‌ل ئه‌بیب گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له‌دژى نه‌تانیاهۆ به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ ده‌بێته‌ 338 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك قه‌واره‌ى زایۆنى درێژه‌ به‌جینۆسایدكردنى گه‌لى فه‌له‌ستینى ده‌دات، سوپاى زایۆنى چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌ى بۆردومان كردوه‌.

به‌رگرى شارستانى غه‌ززه‌ بڵاویكرده‌وه‌: له‌بۆردومانێكدا سوپاى زایۆنى جێگرى به‌رێوه‌به‌رى به‌رگری شارستانى پارێزگاى باكورى غه‌ززه‌یان شه‌هید كردوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: له‌بۆردومانه‌كه‌ى سوپاى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌مپى جه‌بالیا كه‌خانووى كارمه‌ندێكى حكومى به‌ئامانج گرتووه‌ تێیدا جێگرى به‌رێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى پارێزگاى باكور به‌ناوى عه‌قید ئه‌بو عه‌بد مورسى و 4 ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ى شه‌هید كراون.

لایخۆیه‌وه‌، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى غه‌ززه‌ ئاشكرایكردوه‌: ژماره‌ى شه‌هیدانى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌غه‌ززه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 83 كارمه‌ند و زیاتر له‌ 200 بریندارن.

هه‌روه‌ها له‌شاره‌كانى ئیسرائیلى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان له‌مێژووى داگیركار دا شه‌وى رابردوو به‌رێوه‌چووه‌، كه‌خۆپیشانده‌رانى زایۆنى داواى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس دا ده‌كه‌ن.

نیۆ ملیۆن كه‌س له‌ته‌ل ئه‌بیب و زیاتر له‌ 250 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ له‌شاره‌ جیاوازه‌كانى ئیسرائیل خۆپیشاندانیان له‌دژى بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌واره‌ى زایۆنى ئه‌نجامدا وه‌ك فشارێك بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس دا ئه‌نجامبدات.

له‌7ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه‌ سوپاى زایۆنى ماوه‌ى 11 مانگه‌ جینۆسایدى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌كات تا ئێستا زیاتر له‌ 135 هه‌زار هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید وبرینداركراون و زیاتر له‌ 10هه‌زارى دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئامار و داتاكانی یه‌ك ساڵه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر غه‌ززه‌

    - ئیسرائیل زیاتر لە 100 هەزار تۆن مادەی تەقەمەنی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌رته‌ غه‌ززه‌دا باراندووه‌. - دەستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل تا ئێستا له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا نزیکەی 42 هەزار شەهیدی لێکەوتۆته‌وه‌. - نزیکەی 17 هەزار منداڵ و زیاتر لە 11 هەزار ژن له‌ غه‌ززه

  • غه‌ززه‌.. جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى ساڵێكى تێپه‌ڕاند

    له‌رۆژى 367ى جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌، سوپاى زایۆنى به‌ره‌به‌یانیه‌كى زووى ئه‌مرۆ له‌هه‌مان كاتى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى تۆفانى ئه‌قساى 2023ه‌وه‌ هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌رته‌كه‌ ئه‌نجامیدا. له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ ل

  • دوای چوار ساڵ ئەمڕۆ خامنەیی وتاری هەینی پێشكەش دەكات

    ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسروڵا و ئەو فەرماندە ئێرانییەی لە لوبنان كوژرا، بەڕێوەدەچێت و دوای چوار ساڵیش بۆ یەكەمجار ڕێبەری باڵای ئێران وتاری هەینی پێشكەش دەكات.ئەمڕۆ لەگەڵ نوێژی هەینیدا لە تاران ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار