ئێواره‌ى دوێنێ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى گه‌یشتنه هه‌ولێر و بریاره بۆ ماوه‌ى دوو رۆژیش بمێننه‌وه.
شاندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری عێراق بۆ كاروباری ئابووری له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچووى هه‌رێم له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كان وقاچاخچیه‌تى له‌خاڵه سنورییه‌كانى هه‌رێم وپرسی یه‌كخستنى باج وگومرگ و روسومات وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵیدا تاوتوێ ده‌كرێت.
شانده‌كه ته‌یف سامی وه‌زیرى دارایی عێراقیان له‌گه‌ڵ دایه وبریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى هه‌رێم، گرفتی ناو وكودى فه‌رمانبه‌ران له لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاوتوێ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئاشكراكردووه: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی وه‌زارى حكومه‌تی عێراقی بۆ هه‌رێم، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت، وهه‌روه‌ها بابه‌تى لیستى موچه وشێوازى ئاماده‌كردنى لیسته‌كه وتێبینیه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ قسه‌و باسی لێوه‌ده‌كرێت.
به‌پێى زانیاریه‌كانى سپێده، ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی ئابوری عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كان زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به‌هه‌رێمى كوردستان بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه هێندراوه‌ته هه‌ولێر.
بابه‌ته‌كان په‌یوه‌ستن به‌مۆڵه‌تى كۆمپانیاكان وكارگه‌كان وكێڵگه په‌لوه‌ریه‌كان وبه‌رهه‌می ناوخۆ وده‌ره‌كی وخاڵه سنورییه‌كان.
شانده‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق بریتیه له‌فواد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری ئابوری ومحه‌مه‌د ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وته‌یف سامی وه‌زیری دارایی وئه‌سیر داود وه‌زیری بازرگانی وئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وعه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی وفه‌یسه‌ڵ ویسام سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاغه‌زه داراییه‌كان وعه‌لی به‌هادین بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.