هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئیتاڵیا شكستێكی قورسی توشی فەرەنسا كرد

هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالێا بردنه‌وه‌یه‌كی گورچك بڕی به‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسیه‌كاندا تۆماركرد له‌ چوار چێوه‌ی پاڵه‌وانێتی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌رووپا له‌ چوار چێوه‌ی كێبڕكێكانی كۆمه‌له‌ی دووه‌م ئاستی یه‌كه‌م، كاتێك به‌ ئه‌نجامی 3ـ1 یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه‌.

ئه‌م یاریه‌ كه‌ له‌فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رتا تیپی خاوه‌ن یاریگا دوای تێپه‌ڕینی 15 چركه‌ به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا له‌رێگه‌ی برادلی باركۆلا گۆڵی یه‌كه‌میان تۆماركرد.

تیپی تۆپی پێی هه‌لبژارده‌ی ئیتالێا توانیان له‌خوله‌كی 30 له‌رێگه‌ی فیدیركۆ دیماركۆ ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌و تایمی یه‌كه‌م به‌ به‌رامبه‌ر بوون به‌گۆڵێك كۆتایی هات.

له‌ سه‌رەتای تایمی دووه‌م و له‌خوله‌كی 51 داڤید فراتیسی دووه‌م گۆڵی بۆ ئیتاڵیه‌كان تۆماركرد، ئیتاڵیه‌كان به‌مه‌وه‌ نه‌وه‌ستان و له‌خوله‌كی 74 له‌رێگه‌ی جاكۆمۆ راسپادۆری سێهه‌م گۆڵیان تۆماركرد و یاریه‌كه‌یان به‌ ئه‌نجامی 3ـ1 برده‌وه‌.

له‌ دوای ساڵی 2008 ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاری فه‌رمی نێو پاڵه‌وانێتیه‌كانه‌ ئه‌م دووتیپه‌ پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌ تا ئێستا سێ یاری دۆستانه‌یان كردووه‌ كه‌ هه‌ر سێ یاریه‌كه‌ فه‌ره‌نسیا براوه‌ بووه‌.

ئیتاڵێ و فه‌ڕه‌نسا تێكرا له‌ 40 یاریدا روبه‌روی یه‌كتر بوه‌نه‌ته‌وه‌ ئیتالیا له‌ 19 یای براوه‌بوون و فه‌ره‌نساش له‌ 11 یاری براوه‌بووە و له‌ 10 یاریشدا یه‌كسان بوون.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ و سه‌رو ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كی گرتووه‌و فه‌ڕه‌نسا له‌ دواهه‌مینی كۆمه‌ڵه‌كه‌دایه‌.

دیشامپ دوای یارییەكە ڕایگەیاند: تیپێكی لاومان دروستكردوه‌، نوێبوونه‌وه‌و كاری ده‌وێت بۆیه‌كه‌مجاره‌ ئۆلیسی و مانۆ كۆنی پێكه‌وه‌ له‌پیكهاته‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كه‌ت، هه‌ستم كرد له‌رووی توانای جه‌سته‌یه‌وه‌ ئاماده‌نین، له‌یه‌كه‌م 15 خوله‌ك زۆر به‌باشی ده‌ركه‌وتین و گۆڵمان تۆماركرد، به‌ڵام دواتر هه‌ستم كرد ئیتر توانامان نه‌ماو كوژاینه‌وه‌، ئیتالیا به‌و یاریزانانه‌ی له‌پشته‌وه‌ دێن زیانیان پێ گه‌یاندین.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دوو یاریزانی بایرن میونخ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی فه‌ره‌نسا ده‌بن

    یانه‌ی بایرن میونخ ئاماده‌نه‌بوونی دوو ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی له‌ كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كاتی پشووه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاگه‌یاند. یانه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕوونیكرده‌وه‌، ئاماده‌نه‌بوونی دایۆت ئوپامێكانۆ و ماتیس تیل

  • دیشامپ: یاریزانه‌كانیش سه‌ر به‌ یانه‌كانیانن

    دیدیه‌ دیشامپی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسا خۆی له‌ زیادكردنی سووته‌مه‌نی ئاگره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ به‌دوور گرت و تێگه‌یشتنی خۆی له‌ هه‌ڵوێستی ڕیال مه‌درید ده‌ربڕی. دیشامپ بۆ دوو یارییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ نه‌یشن لیگ بانگهێشتی

  • میلیتاو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری دوو یاریی داهاتووی به‌ڕازیل ناكات

    یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیلی ڕایگه‌یاند، ئیدر میلیتاو به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌م مانگه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ ڕانیدا له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌رامبه‌ر چیللی و پیرۆ به‌شداری ناكات. میلیتاو كه‌ مانگی ڕابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یارییه‌

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار