هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كوێت چڕكردوه‌ته‌وه‌

یه‌كێتی تۆپی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ولاته‌كه‌یان سه‌ردانی ولاتی كوێت ناكات و له‌عێراق له‌یاریگای جزعی نه‌خله‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا رۆژێك پێش واده‌ی یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌هه‌لبژارده‌ی كوێت، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌ له‌ كوێت و له‌چوار چێوه‌ی پاڵاوتنی مۆندیالدا روبه‌روی یه‌كتر ببنه‌وه‌.

عێراق له‌یاری رابردوویدا له‌سه‌ر خاكی خۆی توانی له‌ هه‌لبژارده‌ی عومان بباته‌وه‌ به‌تاكه‌ گۆلێك كه‌ ئیمه‌ن حسێن تۆماریكرد، لای خۆیه‌وه‌ كوێت له‌یه‌كه‌م یاریدا شكستی هێناو به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن دۆڕا.

فیراس به‌حر العلوم ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق وای پێ باش بووه‌ كه‌ تیپه‌كه‌یان له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وامبێت له‌راهێنانه‌كانی تا رۆژێك پێش واده‌ی یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كوێت و دواتر گه‌شت بكه‌ن بۆ وڵاتی كوێت.

له‌ یاری عێراق و عومان ئه‌یمه‌ن حسێن توشی پێكانێكی قورسبوو، كه‌ ئێستا له‌ كوێت چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ له‌یاری داهاتووی عێراق به‌رامبه‌ر كوێت به‌شداری ناكات، به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌یمه‌ن حسێنی گۆڵكار كاساس چه‌ند ئه‌گه‌رێكی له‌به‌رده‌مدایه‌ له‌وانه‌ یاریكردن به‌ عه‌لی حه‌مادی هێرشبه‌ری ئیپیسویچ تاون یاخود موهه‌نده‌د عه‌لی هێرشبه‌ری شورته‌.

له‌ ئێستادا كاساسی راهێنه‌ری عێراق سه‌رقاڵی روانینه‌وه‌یه‌ له‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن و كوێت و دیاریكردنی خاڵی به‌هێز و لاوازی هه‌ڵبژارده‌ی كوێت.

كاساس له‌په‌یایامێكدا له‌كاتی راهێنانی دوێنێدا به‌م شێوه‌یه‌ بۆ یاریزانانی دواوه‌ "له‌كێبركێكانی پاڵاوتنی مۆندیالدا یاری ئاسان و یاریی به‌هێزی تێدانیه‌، چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی لاواز بوه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌لبژارده‌ گه‌وره‌كاندا، بۆیه‌ پێیوسته‌ هاوسه‌نگی خۆمان بپارێزێن، باش پارێزگاری له‌ته‌ندورستی و توانای خۆمان بكه‌ین و خواردن به‌رێگایه‌كی ته‌ندروست بخۆین، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ تا ئێستا به‌ده‌ستمان هێناوه‌، بردنه‌وه‌ی یه‌ك یارییه‌ له‌كۆی 10 یاری یاریی زۆر قورس و ئه‌سته‌مان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌".

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دوو یاریزانی بایرن میونخ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپی فه‌ره‌نسا ده‌بن

    یانه‌ی بایرن میونخ ئاماده‌نه‌بوونی دوو ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی له‌ كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ كاتی پشووه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاگه‌یاند. یانه‌ باڤارییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕوونیكرده‌وه‌، ئاماده‌نه‌بوونی دایۆت ئوپامێكانۆ و ماتیس تیل

  • دیشامپ: یاریزانه‌كانیش سه‌ر به‌ یانه‌كانیانن

    دیدیه‌ دیشامپی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسا خۆی له‌ زیادكردنی سووته‌مه‌نی ئاگره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ به‌دوور گرت و تێگه‌یشتنی خۆی له‌ هه‌ڵوێستی ڕیال مه‌درید ده‌ربڕی. دیشامپ بۆ دوو یارییه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ نه‌یشن لیگ بانگهێشتی

  • میلیتاو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری دوو یاریی داهاتووی به‌ڕازیل ناكات

    یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیلی ڕایگه‌یاند، ئیدر میلیتاو به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌م مانگه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ ڕانیدا له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌رامبه‌ر چیللی و پیرۆ به‌شداری ناكات. میلیتاو كه‌ مانگی ڕابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یارییه‌

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار