له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی له ویلایه‌تی جۆرجیا، لانیكه‌م چوار كه‌س كوژران و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له هه‌مانكاتدا نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆرجیا بڵاویكرده‌وه،: له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا چوار كه‌س كوژراون، نۆ كه‌سی دیكه برینداربوونه‌و گواستراونه‌ته‌وه بۆ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، تۆمه‌تباره‌كه‌ش به زیندووی ده‌ستگیركراوه.
كریس هۆسی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جۆرجیا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ناوی كۆڵت گرایه و ته‌مه‌نی 14 ساڵانه، خوێندكاری خوێندنگه‌كه بووه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دڵته‌نگی خۆی نیشاندا و گوتی: ناتوانین له قبوڵكردنی ئه‌مه وه‌كوشتێكی ئاسایی به‌رده‌وامبین ئاماژه‌شی به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه كرد له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌مریكا.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ئه‌رشیفی توندوتیژی چه‌ك, له‌مساڵدا لانیكه‌م 384 رووداوی ته‌قه‌كردن به‌كۆمه‌ڵ له ئه‌مریكا روویانداوه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، 11 هه‌زار و 557 كه‌س به‌هۆی توندوتیژیی په‌یوه‌ست به چه‌كه‌وه كوژراون.