ئه‌مرۆ ده‌بێته 335 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك سوپاى زایۆنى جینۆسایدى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌كات وبه‌رده‌وامه لهبۆردومانكردنى ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان كه‌به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵكوژى دیكه‌ى ئه‌نجامداوه.
وه‌زارتى ته‌ندروستى فه‌له‌ستین له‌كه‌رتى غه‌ززه بڵاویكرده‌وه: سوپاى زایۆنى له‌ماوه‌كانى رابردوو دا كۆمه‌ڵكوژی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كانى فه‌ڵه‌ستینی ئه‌نجامداوه وله‌ئاكامدا، 18 فه‌له‌ستینى شه‌هید ودهیانى تریش بریندار كراون.
ته‌ندروستى غه‌ززه راشیگه‌یاندوه: له‌ئاكامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپاى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه كه له 7ی ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامن، 40 هه‌زار و 861 كه‌س شه‌هیدكراون و 94 هه‌زار و 398ی دیكه‌ش برینداربوون.
له7ى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه سوپاى زایۆنى ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت به‌رده‌وامه لهجینۆسایدكردنى گه‌لى فه‌له‌ستینى، كه‌تائێستا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رامبه‌ر به‌تاوانه‌كانى ئیسرائیل بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه وبهچهكى ئه‌مریكا وبه‌شێك له‌وڵاتانى ئه‌وروپا گه‌لى فه‌له‌ستینى كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێت.