هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

زڕگوێز.. ئاسایش داوای لەهێزە كوردییەكانی رۆژهەڵات كردوە بارەگاكانیان چۆڵ بكەن

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌حیزبه‌ كوردییه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ئێران ڕایگه‌یاند: دوێنێ ئاسایش هاتوونه‌ته‌ باره‌گاكانمان وسه‌ردانی باره‌گاكانی هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كردووه‌، وبه‌فه‌رمی داوایان لێكراوه‌ تا كۆتایی مانگ باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن وبچنه‌ كه‌مپى سورداش.

سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ له‌یه‌كێك له‌حزبه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ كه‌نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوه‌: دوێنێ هێزێكی سه‌ر به‌ئاسایشی سلێمانی سه‌ردانی هه‌رسێ باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌یان كردوه‌، له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ دا ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ كه‌تا كۆتایی مانگ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌مان هه‌یه‌ له‌هه‌رسێ باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌كان له‌زڕگوێز، بانه‌ گه‌وره‌ و زڕگوێزه‌له‌، داوایان كردوه‌ به‌زوویی باره‌گاكانمان چۆڵ بكه‌ین وبچینه‌ كه‌مپه‌ نوێكان له‌سورداش.

ده‌شڵێت: به‌هۆی زیادبوونی فشاره‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رمان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ى رابردوو، نوێنه‌ری هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران كردوه‌، به‌ڵام نه‌گه‌شتینه‌ هیچ ده‌رئه‌نجامێك بۆ مانه‌وه‌مان، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ مانه‌وه‌ له‌زڕگوێز بێ ئاكام كۆتایی هات.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی ڕۆژی 19ی مانگی هه‌شت قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، داوا له‌وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق ده‌كات ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت بۆ به‌كارهێنانی كه‌مپی سورداش بۆ جێگیركردنی هێزه‌ كوردیه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌ته‌كه‌ ره‌زامه‌ندى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ربڕیوه‌.

گواستنه‌وه‌ی حزبه‌ كوردیه‌كان له‌زڕگوێز په‌یوه‌سته‌ به‌ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی نێوان ئێرا ن وعێراق كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2023، تایبه‌ت به‌پاراستنی سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار