سه‌رۆكى كۆریاى باكوور فه‌رمانیكردووه به له‌سێداره‌دانى 30 به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لافاوه‌كانى مانگى ته‌ممووزى رابردوودا كه‌مته‌رخه‌م بوونه، هه‌روه‌ك كه‌ناڵى (چۆسۆن)ى كۆریاى باشوور بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و كه‌ناڵه، له كۆتایى مانگى رابردوودا، پڕۆسه‌كانى له سێداره‌دانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كۆریاى باكوور جێبه‌جێكراوه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى ئه‌وه بووه كه تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و كه‌موكوڕى له ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان درابووه پاڵیان.
هه‌رچه‌نده ناسنامه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كۆریاى باكوور ئاشكرا نه‌كراون، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه‌ى كۆریاى باشوور ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه (كانج بۆنگ هۆن) سكرتێرى لیژنه‌ى حزبى شیوعى له هه‌رێمى چاجانگ، له نێو ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بووه كه دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌ى له‌ناكاو له كار لادراون كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (كیم جۆنگ ئۆن) سه‌رۆكى كۆریاى باكوورى گرێدرابوو بۆ باسكردنى ئه‌و پاشهاتانه‌ى كه له ئه‌نجامى لافاوه‌كانه‌وه روویاندابوو.
له مانگى ته‌ممووزى رابردوودا لافاوى گه‌وره هه‌رێمى (چاجانگ)ى له كۆریاى باكوور روویداو بووه‌هۆى گیانله‌ده‌ستدانى زیاتر له 1500 كه‌س و ئاواره‌بوونى زیاتر له 15 هه‌زارى دیكه. ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى ناوه‌ندیى كۆریای باكووریش دووپاتیكرده‌وه كه سه‌رۆكى كۆریاى باكوور داوایكردووه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌مته‌رخه‌مبوون له ئیداره‌دانى قه‌یرانه‌كه‌دا، به توندى سزا بدرێن.