پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە بەرواری 2024/9/4 مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئییسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كارگێرانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتوو پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق بەرێز (ئانیل بورا ئینان) و قونسوڵی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ئەمینداری گشتی یەكگرتوو خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق دەربری و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێی بۆ خواست.
لەبەرانبەردا باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق سوپاسی پێشوازی یەكگرتووی كرد و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە، بەتایبەت لە بواری سیاسی وئەمنی و بازرگانی.