وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق وردبینی له پسوڵه‌ی خۆراكی هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: ناوی دووباره له پسووڵه‌ی خۆراكی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق (تاڵب حه‌سه‌ن نعمه) به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی رایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ پێداچوونه‌وه به داتاكانی 39 ملیۆن و 700 هاوڵاتیی عێراق كه سوودمه‌ندن له پسووڵه‌ی خۆراك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:پرۆسه‌ی وردبینییه‌كه له‌رێگای سیستمی زیره‌كی ده‌ستكرد به هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌وه كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووكراوه، له رێگای به‌راوردكردنی په‌نجه‌مۆر و و‌ێنه‌ی كه‌سی و ژماره‌ی خێزان و كارتی نیشتمانییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت".
باسى له‌وه‌شكرد: سه‌باره‌ت به پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی وردبینی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له ناوی دووباره، ناوی مردووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه له‌ناو پسووڵه‌ی خۆراكدا هه‌یه.
گوتیشی: له رێگه‌ی ئه‌و وردبینیه‌وه خه‌رجییه‌كانی ئه‌و خۆراكانه‌ی له رێگای پسووڵه‌ی خۆراكه‌وه به هاوڵاتییان ده‌درێت كه‌مده‌بێته‌وه.