هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە ئێران قەدەغەی ئای فۆن نزیکەی 900 ملیۆن دۆلار زیانی لێکەوتووەتەوە

بەهۆی شێوازەکانی قاچاغچێتی کە لەبەر قەدەغەی هاوردەکردنی مۆبایلەکانی ئای فۆن لە ئێران دروستبووە، وڵاتەکە نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی مۆبایل لە ئێران، عەبدولمەهدی ئەسەدی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێرانی (ISNA)، ئاماژەی بەوە کرد کە تۆمارنەکردنی مۆبایلەکانی ئای فۆن مۆدێلی ١٤ و ١٥ بە شێوەیەکی فەڕمی، وڵاتەکەی دووچاری زیانێکی سەدان ملیۆن دۆلار کردووەتەوە.

ئەسەدی هۆشیاریدا لە بارەی ئەوەی کە ئەگەر ئەو حکوومەتە نوێیەی سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان دایمەزراندووە ئەم قەدەغەیە هەڵنەگرێت، ئەوا ساڵی داهاتوو ئەم زیانە دەگاتە ١،٣ ملیار دۆلار و، ڕایگەیاند: ''لەگەڵ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئای فۆن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، شکستهێنان لە گەیشتن بە ئامانجەکانی وەک بەڕێوەبردنی سەرچاوەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی، بە بەهای نزیکەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلار دراوی بیانی بە شێوەیەکی نایاسایی براوەتە دەرەوەی وڵات''.

هەروەها ئەسەدی باسی لەوە کرد کە زانیاری هەیە لە بارەی ئەوەی وەزارەتی پەیوەندی و وەزارەتی پیشەسازی کار دەکەن بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکە.

بەپێی داتا نافەڕمییەکان، لە کاتێکدا سێ لەسەر یەکی ئەو مۆبایلانەی هاوردەی ئێران دەکرێن ئای فۆنە، هاوردە کردن و تۆمارکردنی مۆدێلەکانی ١٤ و ١٥ی ئای فۆن لە وڵاتەکەدا قەدەغەیە.

هەرچەندە فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە ئێران قەدەغەیە و نوێنەرایەتییەکی فەڕمیشی لەو وڵاتەدا نییە، بەڵام مۆبایلەکانی ئەو کۆمپانیایە یەکێکە لە بەربڵاوترین مۆبایلەکان لە نێو ئێرانییەکاندا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار