سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیه‌كان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سووره له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی ژماره 188كه له‌ساڵى 1959 له عێراق ده‌رچووه
دوێنێ فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خشته‌ی دانیشتنى بڵاوكرده‌وه، كه وابڕیاره ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و تیایدا خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بكرێت له‌وانه یاساى بارى كه‌سیه‌تى.
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی ده‌كرێت، رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌شێك له پارته سیاسیه‌كان پێیان وایه یاساى بارى كه‌سیه‌تى كه ئێستا بڕیاره هه‌موار بكرێته‌وه، ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و ئاسته‌نگ دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م كاروباری دادگاكان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان قورس‌تر ده‌كات ، به‌پێى قسه‌ى چالاكوانان هه‌مواركردنه‌وه‌كه كێشه‌ی گه‌وره بۆ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دروست ده‌كات و كێشه‌ی گه‌وره ده‌خاته نێوان هاوسه‌ران له بابه‌تی مه‌زهه‌ب و هاوكات كێشه‌ی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه به‌تایبه‌ت له به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن بچووك.
ئه‌م هه‌مواره ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پێكهاته‌ی شیعه پێشكه‌شیان كردووه، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه له هه‌مواره نوێیه‌كه‌ى یاساى بارى كه‌سیه‌تى رێگه به هاوسه‌رگیری كچانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌درێت و ته‌مه‌نى شوكردن كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ 9 ساڵ.
له‌دوای له ساڵی 2003وه ئه‌مه سێیه‌مین جاره شیعه‌كانى عێراق هه‌وڵی هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سێتیی عێراقی ده‌ده‌ن.