نەوت و گەندەڵی و ناکۆکی پەتای کوردانە !!
نەوت لە جیهاندا مایەی خۆشگوزەرانی یە بەڵام بۆ ئێمە بۆتە مایەی نیگەرانی و بەدبەختی.
نەوت موڵکی میللەتە، دەتوانرا بکرێت بەسەرچاوەی خێرو خۆشی، بەڵام گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی نەیهێشت.
ئێستاش بەهۆی درێژەکێشانی ناکۆکییەکان و لاوازبوونی پێگەی هەرێم، بەغداد چاوی بڕیوەتە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکان بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی خۆیەوە سوودیان لێوەربگرێت.
گەندەڵی و ناکۆکی دەردە گەورەکەیە و هەموو شتێکی ئەم وڵاتەی خستۆتە بەردەم هەڕەشە و مەترسییەوە.