هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

تۆپی دەستی ئۆڵۆمپیاد..دانیمارك زێر و ئەڵمانیا زیو و ئیسپانیا برۆنزیان بردەوە

ڕاپۆرت - سامان خۆشناو

هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك بۆ جاری دووه‌مین له‌ مێژوویدا ملوانكه‌ی زێری ئۆڵۆمپیادی له‌ تۆپی ده‌ست برده‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌یاریكۆتایی به‌ئه‌نجامی 39 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 26 گۆڵ له‌ ئه‌ڵمانیای برده‌وه‌.

دانیمارك له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردوو ، هه‌شت یاری ئه‌نجامدا له‌هه‌ر هه‌موو یارییه‌كان بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م له‌ ئاستێكی به‌رز به‌رێوه‌چوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌ 12 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ر بوون.

له‌ گێمی دووه‌م ئاستی دانیمارك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوویه‌وه‌و توانیان له‌كۆتایدا به‌ جیاوازی 13 گۆڵ بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ن و دوای ئۆڵۆمپیادی ریۆدی جانیرۆ له‌ساڵی 2016 له‌ به‌رازیل بۆ جاری دووه‌مین ملوانكه‌ی زێر ببه‌نه‌وه‌و ملوانكه‌ی زیویش بووه‌ به‌شی ئه‌ڵمانیا.

بۆ به‌ده‌ستهێنانی ملوانكه‌ی برۆنزیش ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به‌ سلۆڤینیا یاریكرد،له‌ یارییه‌كه‌شدا ئیسپانیا به‌ئه‌نجامی 23 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 22 گۆڵ براوه‌ بوو، یارییه‌كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رز به‌رێوه‌چوو، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردووتیپ به‌ئه‌نجامی 12 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.

له‌ گێمی دووه‌م ئیسپانیا كه‌مێك باشتر بوو به‌جیاوازی یه‌ك گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كردوو ملوانكه‌ی برۆنزی ئۆڵۆمپیادی پاریسی برده‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار