سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: بریاره سبه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ له‌باره‌ى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ودۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌بانگهێشت كردنى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى باڵاى حكومى ئه‌نجامبدرێت.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو و هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عیراق بۆ سپێده‌ی رایگه‌یاند: بریاره سبه‌ى لیژنه‌كه‌مان بانگهێشتى هه‌ر یه‌كه له‌وه‌زیرانی دارایی و نه‌وت و پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق بكات، پرسی مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم تاوتوێده‌كرێن.
د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی مووچه و بابه‌تی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و گرفتی نه‌ختینه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا تاوتوێده‌كرێن.