ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌زموونی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له پارێزگاكانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: كه‌لوپه‌ل و پێداویسته‌كان بۆ سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو پارێزگه‌كان ڕه‌وانه‌كردووه؛ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌زموونی بكرێت، ئامێره‌كان ده‌پشكێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین هیچ گرفتێكیان نییه.
هه‌ڵبژاردنه ئه‌زموونییه‌كه له 41 وێستگه‌ی پارێزگه‌ی دهۆك بۆ ده‌نگدانی گشتی و دوو وێستگه‌ش بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت وئامانجیش لێی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدانه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكات.
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مسال به‌ڕیوه‌ده‌چێت وتێیدا هاوپه‌یمانی و پارت و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر 95 كورسی گشتی په‌رله‌مان كه 32ـی له‌هه‌ولێر، 36 له سلێمانی، 24 دهۆك و3 كورسییه‌كه‌ی دیكه‌ش له هه‌ڵه‌بجه.