هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: مافخوازانی جیهان سه‌ری خه‌جاڵه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ شۆڕكردووه‌

مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌ په‌یامێكی هاوخه‌میدا بۆ كۆمه‌ڵگوژیه‌كه‌ی ئه‌مرڕۆ غه‌ززه‌ كه‌ سوپای زایۆنی ئیسرائیل قوتابخانه‌یه‌كی ئاواره‌كانی كرده‌ ئامانج و زیاتر له‌ 100 ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو شه‌هید و برینداركرد" له‌ په‌یامه‌كه‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: به‌ داخه‌وه‌ جارێكی تر ئه‌م به‌ره‌به‌یانه‌، ده‌ستی چڵكنی تاوانی زایۆنی له‌ شیرینی خه‌ودا گه‌یشته‌وه‌ زیاتر له‌سه‌د ژن منداڵ و به‌ساڵاچوو ئاواره‌كانی قوتابخانه‌یه‌ك و هه‌موویانی خه‌ڵكتانی خوێن كرد.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ومافخوازانی جیهان سه‌ری خه‌جاڵه‌تیان شۆڕ كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م قكۆمه‌ڵكوژیه‌كانی غه‌ززه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌و په‌ناگه‌یه‌دا له‌ كه‌رتی غه‌ززه رویدا.

مامۆستا سه‌لاحه‌ددین رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و دیمه‌نه‌ كاره‌ساتبارانهی غه‌ززه‌‌ ده‌بینین و دڵمان هه‌ڵده‌قرچێت بۆیان، ئێمه‌ ڕاشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رمه‌زاركردنی داگیركه‌ری مناڵكوژدا ،كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زلهێز و خاوه‌ن ڤیتۆكان و ڕێكخراوه‌ به‌ناومافخوازه‌كان، به‌ هاوبه‌شی ئه‌م تاوانانه‌ ده‌زانین، له‌سه‌ر چونكه‌ خۆیان بێده‌نگ و كه‌ڕكردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی غه‌ززه‌.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ده‌لێت: شه‌هیدان به‌ واده‌ی خودایی نامرن و بۆ به‌هه‌شت ده‌چن، به‌ڵام خه‌جاڵه‌تی بۆ سته‌مكار و هاوبه‌ش و هاوكاره‌ كانیانه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار